ئەنقەرە پێشکەوتنەکانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق بە بەرەنگاربوونەوەی “هەسەدە” دەبەستێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، 23ی تەمموزی 2023، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا پێشکەوتنەکانی دانوستانەکانی ئاساییکردنەوە لەگەڵ دیمەشق بەستەوە بە بەشداریکردنی دیمەشق لەو پرسانەی کە پەیوەستە بە “ئاسایشی نیشتمانی تورکیا” و شەڕی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەزانێت.

فەخرەدین ئاڵتۆن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، گوتی: “بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە لە بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” “حەتمییە” بۆ ئەوەی پێشکەوتن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریادا بەدەستبهێنرێت.

لە بەیاننامەیەکدا رۆژنامەی دەیلی سەباح کە نزیکە لە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان بڵاویکردووەتەوە، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی بە تێوەگلانی دیمەشقەوە گرێداوە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی تورکیا بە “تیرۆر” دەزانێت کە هەڕەشە لە سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی دەکات.

گوتەبێژی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی “بەردەوامە لە پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ حکومەتی سوریا بەبێ مەرجی پێشوەختە و بە نیازپاکی”.

ئاڵتۆن ئاماژەی بەوەدا کە دیمەشق دەبێت بە هەمان شێوە مامەڵە بکات بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە ئەنجامێک بەرهەمبهێنێت.

ئاڵتۆن راش

یگەیاند: لێرەوە پێداگری لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا لەم قۆناغەدا بێ مانایە، هەروەک چۆن بوونی ئێمە لە سوریا گەرەنتی سەلامەتی خاکەکانیانە.