ئاگر ناوچەکانی گوندەواری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەسوتێنێت
عەفرین-نۆرس پرێس
رۆژی شەممە، ئاگری دارستانەکان بەشێکی زۆری ناوچەکانی دەوروبەری ناحیەی راجۆ لە گوندەوارەکانی عەفرین لە باکووری شاری حەلەبی رۆژئاوای کوردستان سوتاند.
سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی نزیک گوندی ئەتمانە سەر بە قەزای راجو لە گوندەوارەکانی عەفرین لە باکوری حەلەب کەوتووەتەوە و بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و رووبەرێکی زۆری سووتاندووە کە بە نزیکەی 20 دۆنم مەزەندە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای کارکردن بۆ چەند کاتژمێرێک، بە بەکارهێنانی ئاو و شێوازی رێگریکردن، ئاگرەکەیان کوژاندەوە، بەهۆی سەختی زەوی ناوچەکە و نەتوانینی گەیشتن بە هەندێک شوێنی ئاگرەکە، گەیشتووەتە ناوچە فراوانەکانی ناوچەکە.
بەپێی راپۆرتی بەرگری شارستانی لە ئیدلب، دوێنی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا 6 ئاگرکەوتنەوەیان لە ناوچە جیاجیاکان تۆمارکرد، پێنج ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب کەوتەوە، هەروەها ئاگر لە تانکێکی گازۆیل لە شارۆچکەی ئەبیان لە رۆژئاوای حەلەب کەوتەوە.
هێزەکانی سەر بە تورکیا لە ساڵی 2018ەوە ناوچەی عەفرینیان لە باکووری حەلەب کۆنترۆڵ کردووە و لە دوای کۆنترۆڵکردنیانەوە لە رێگەی داربڕین و سروشتی ناوچەکەیان پێشێلکردووە، هەروەها لابردنی هەزاران نەمام بۆ دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر زەوییەکانی.