ئیتاڵیا و یۆنان…لەناو جەرگەی شەپۆلی گەرما و زۆرترین زیانلێکەوتووانی ئەوروپادان

دیمەشق- نۆرس پرێس

یۆنان و ئیتاڵیا لەگەڵ شەپۆلی گەرمای بێ وێنەدا دەجەنگن، کە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی جیهان، هەروەها وڵاتانی ئەوروپا بە گشتی رووبەڕووی  بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرووی ڕێژەی ئاسایی خۆیەوەیەوە بوونەتەوە، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەرتەکانی گەشتیاری هەیە و بووەتە هۆی دروستبوونی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.

پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا بە بەردەوامی لە وڵاتانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئەوروپا 40 پلەی سەدی تێپەڕاندووە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە یۆنان، ئەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ماوەی هەفتەیەکە بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانەکان بەبێ وەستان بووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی ئاگری دارستانەکان هەڕەشەی لە ماڵ و هۆتێلەکانی دورگەی ڕۆدسی یۆنان کردووە، هەزاران کەس ناچاربوون شوێنەکانی مانەوەیان چۆڵبکەن.

بەرپرسانی یۆنان ئاماژەیان بەوەشکردووە، رۆژی شەممە زیاتر لە دوو هەزار کەس سەیرانگاکانیان چۆڵکردووە.

بەپێی فەرمانگەی کەشناسی، دورگەی سیسیلیای ئیتاڵیا دوێنێ شەممە، پلەکانی گەرما بۆ 46 پلەی سەدی بەرزبووەوە کە پلەیەک لە ئاسایی زیاترە، بەلایەنی کەمەوە 4 پلە.

لە هاوینی ساڵی 2022، ئیتاڵیا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەیەکی بەرچاوی لە گیانلەدەستدان تۆمارکرد، دوای ئەویش یۆنان، ئیسپانیا و پورتوگال دێن.

ئەم وڵاتانە لە گەرمترین وڵاتەکانی ئەوروپادان، هەروەها شوێنی هەندێک لە دانیشتووانی بەتەمەنن، ئەمەش واتە زۆرترین زیان کە بەریانبکەوێت لەڕووی گیانلەدەستدانی کەسە بەتەمەنەکانیانەوە دەبێت.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین ساڵ بوو کە تۆمارکرابێت لە جیهاندا.

ناوەندی هەماهەنگی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئاگادارکردنەوە سوورەکان بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هێشتا لە باشووری ئیتاڵیا، باشووری رۆژئاوای کرواتیا و رۆژئاوای سربیا کاری پێدەکرێت.

زانایانی کەشناسی هۆشدارییان دا کە یۆنان گەرمترین مانگی تەمموز لە ماوەی 50 ساڵدا تۆمار دەکات و دەگاتە 45 پلەی سەدی.

لە ئەسینای پایتەختی یۆنانیش، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە یەکەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانیان چالاک کردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی بیانی لە یۆنان بکات بەهۆی بەردەوامی حاڵەتاکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا.