کەشناسی سوریا: پلەکانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بڵاوکراوەی کەش وهەوای یەکشەممەدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت بە 5 بۆ 7 پلەی سیلیزی لە ئاستی تێکڕایی خۆی.

کەش و هەوا بە گشتی هاوینە و گەرم و روونە، هەوری زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە و بادییە بوونی هەیە.

ئاراستەی با لە رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا، ناوبەناو شەپۆلێکی بای چالاک بە تایبەت بەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستدا هەڵدەکات و خۆڵ لەو ناوچانە بەرزدەکاتەوە، هەروەها شەپۆلەکانی دەریا سووک دەبن.

پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا بە بەرزی دەمێننەوە، لەگەڵ هۆشدارییەکانی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بەتایبەتی لەوپەڕی بەرزی پلەکاندا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر