کۆبوونەوەی بۆردی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایش
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆردی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه تایبه‌ته به پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا كه پلانه‌كه گرنگی به پاراستنی ئافره‌تان ده‌دات له كاتی جه‌نگ و نه‌هامه‌تیدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی بۆردی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325 و پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش)، و به‌ئاماده‌بوونی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دینا زۆربا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی ((UN-Women له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كونسوڵ و نێرده دیپلۆماسییه‌كان، و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، بەرێوەچوو.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، “پاش ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی باشمان به‌ده‌ست هێنا له جێبه‌جێكردنی پلانهكەدا، ده‌مانه‌وێت له پلانه‌كانی ئاینده‌دا كار له‌سه‌ر پاراستنی زیاتری ئافره‌تان بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، “ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه لهكامپهكاندا ده‌ژین بارودۆخی ده‌رونی و ته‌ندروستییان باش نیه، بۆیه بڕیارماندا له پلانی داهاتوودا كار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ین”.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سۆزان سه‌فه‌ر سه‌رۆكی رێكخراوی داد بۆ گه‌شه‌پێدانی ژنانی ئێزدی رایگه‌یاند، بڕیاری 1325 یه‌كێک له بریاره ههرهگرینگهكانی حكومه‌ته كه بڕیاری نیشتیمانی بۆ دانراوە، ئه‌وه‌ش وایكرد كه ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له هه‌رێمی كوردستان پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) دابنێت كه تایبه‌ته به پاراستنی ئافره‌تان و به‌شداری پێكردنیان له دانانی بڕیار و له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌ندامی بۆردی 1325 و پارێزه‌ری راوێژكار شۆخان حه‌مه ره‌شید رایگه‌یاند، “پێویسته بڕیاری 1325 به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رونبكرێته‌وه بۆ خه‌ڵك و هۆشیاری زیاتر و سیمینار بكرێت بۆ پارێزه‌ران، تا به‌رچاو روونی زیاتریان پێبدرێت له‌م بڕیاره‌دا، تا بزانن له چبۆارێكدا ئه‌م بڕیاره به‌كاربینن و چۆن له‌ناو دادگاكان‌دا كار بكه‌ن كه ئه‌م بڕیاره بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پلانی 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه تایبه‌ته به پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) بۆ پاراستنی مافی ئافره‌تان خرایه‌روو و پلان بۆ پاراستنی زیاتری ئافره‌تان درا له داهاتوودا.