سوریای ئایندە: شکستهێنانی تورکیا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاندەرن بۆ پەرەپێدانی هێرشەکانی

دێرەزوور – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی پارتی سوریای ئایندە لە دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تورکیا دوای ئەوەی نەیتوانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دەستپێبکات، هێرشەکانی پەرە پێداوە.

لەم ماوەی دوایدا، ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەدرێژایی سنوور پەرەسەندنی سەربازیی بێ وێنەیان بەخۆوە بینی، کە سوپای تورکیا هێرشی تۆپخانە و بۆردومانی درۆنەکانی چرکردەوە، ئەمەش بووە هۆی شەهید کردنی خەڵکانی سڤیل.

عەلا سەعید، بەرپرسی نووسینگەی پارتی داهاتووی سوریا ڕایگەیاند، تورکیا هێرشەکانی پەرەپێداوە، بە تایبەت دوای ئەوەی نەیتوانی لایەنە نێودەوڵەتییەکان ڕازی بکات بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازیی نوێ.

بە وتەی سەعید، تورکیا نەیتوانی گڵۆپی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت بۆ دەستپێکردنی کردەوەی سەربازی، “بۆیە بڕیاریدا هێرشەکان زیاتر بکات و راستەوخۆ خەڵکی سڤیل لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر بکاتە ئامانج”.

ئەوەشی بە نۆرس پرێس وت، بەردەوامبوونی پەرەسەندنی توركیا لە ناوچەكە “هەڕەشە لە ژیانی دانیشتووان دەکات، لە ترسی ئەوەی ببنە قوربانی ئاگری سوپای توركیا، دەستیان بە كۆچ كردووە و ماڵەكانیان بەجێدەهێڵن”.

ناوبراو پێیوابوو، دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا، ڕێگری لە هەوڵەکانی دژەتیرۆر کرد کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەنجامی دەدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دانپێدانانی ئه‌و شانانه‌ی داعش کە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركراون، په‌یوه‌ندییان به‌ توركیاوه‌ دەردەخەن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی په‌رۆشی توركیایە بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌ له‌ ناوچه‌كانی بەڕێوبەری خۆسەری و به‌ئامانجكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری.