جەندرمەکانی تورکیا لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوور خەڵک دەسبەسەر و بریندار دەکەن

ئیدلیب – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، دوو هاوڵاتی مەدەنی بەتەقەی جەندرمەکانی تورکیا لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوور لە گوندی عەزمارین لە ڕۆژئاوای ئیدلیب برینداربوون و 15 کەسی تریش کە ژن بوون لەکاتی پەڕینەوە دەستبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، مەناف عزەدین و یامەن ئەلسەفرانی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆی گشتی دەستگیرکراوان گەیشتە 15کەس، له نێویاندا شەش ژن و نۆ منداڵ هەبوون.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان لەلایەن جەندرمەکانی تورکیاوە گواستراونەتەوە، بەبێ ئەوەی چارەنوسیان دیاربێت، هاوکات دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ خاڵی چاودێری بەرامبەر گوندەکە، لەوێشدا  بەسمەی چاو و زانیارییە کەسییەکانیان وەردەگرن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی هەمیشەیی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەیان بۆ تورکیا بکرێت.

 پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لە لایەن تورکیاوە لەکاتی پەڕینەوە بەردەوامە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە مانگی ڕابردوودا بە تەقەی جەندرمەی تورکیا برینداربوونە 21 کەسی تێپەڕاندووە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان