هەواڵگری تورکیا دەستبەسەرکراوان لە سوریاوە بۆ زیندانەکانی وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

رەقە – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە هاوکاری پۆلیسی سەربازی، دوو دەستگیرکراویان لە زیندانی دژە تیرۆر لە شاری سەرێ کانیێ لە باکووری شاری حەسەکە گواستەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی شاری ئورفای تورکیا.

سه ڕچاوەیەکی سەڕبازی به نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دەستگیرکراوەکان له کانوونی یەکەمی سالی ڕابردووەوە دەستبەسەرکراون، له کاتێکدا هەولیاندابوو له ڕێگەی ئەلمەبروکە له گوندەوارەکانی سەرێ کانیێ بپەڕنەوە بۆ نێو خاکی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان بەناوەکانی ریزان سەعید و ڕەسلان کینان بوون و کوردی ئاوارەی عەفرین و نیشتەجێ شاری حەسەکەن، و لەلایەن پۆلیسی سەربازییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، پۆلیسی سەربازی  بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکە، دەستگیرکراوەکانی بۆ زیندانی دژە تیرۆر لە سەرێ کانیێ گواستووەتەوە، بۆ ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە بگوازرێنەوە بۆ زیندانێکی شاری ئورفا، کە ڕەنگە بۆ ماوەی چەندین ساڵ تووشی سزادان ببن.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: مالین محەمەد