هەولێر- نۆرس پرێس
ڤیاچێسلاڤ گلادكۆڤ، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆدی رووسیا، ئاماژەی بەوە كرد كە سوپای ئۆكڕاینا بە بۆمبی هێشوویی هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكەیان.
گلادكۆڤ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئۆكراینا دوێنێ هێرشی جۆراوجۆری كردووەتە سەر ناوچەی بێلگۆرۆد.
ڤیاچێسلاڤ گلادكۆڤ باسی لەوەشكرد كە ئۆكڕاینا لە هێرشەكانیدا بۆمبی هێشوویی بەكارهێناوە.
هەروەها گوتیشی، سوپای ئۆكڕاینا هێرشی هەمەجۆری كردووەتە سەر گوندەكانی دیكە، بەڵام هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانییان لێنەكەوتووەتەوە.