هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە ئەمریکا کەشتییەکی جەنگی لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا بەڕێوەبرد، ئەوەش یەکەمجارە کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەندەرێکی بیانیدا خزمەت بکات، لەکاتێکدا هەردوو وڵات هەوڵدەدەن پەیوەندییە سەربازییەکانیان بەرزبکەنەوە وەک کاردانەوەیەک بۆ فراوانبونی چین لە ناوچەکەدا.
کەشتییە شەڕکەرەکەی کەنار دەریا کە ناوی ئەو کەشتییەی هێزی دەریایی شاهانەی ئوسترالیایە کە لە ساڵی 1942دا لەکاتی پشتگیریکردنی نیشتنەوەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەناڵی گوادال نوقم بووە، لە مەراسیمێکدا لە بنکەیەکی دەریایی ئوسترالیا لە بەندەری سیدنی ڕاسپێردرا و بە فەرمی پەیوەندی بە بەلەمی چالاکانەی هێزی دەریایی ئەمریکاوە کرد.
ڕیچارد مارلیس، وەزیری بەرگری ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئوسترالیەکان دەتوانن شانازی بەوە بکەن کە ئەم کەشتییە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا دیزاین کراوە و ناوی HMAS Canberra لێنراوە و بۆ یەکەمجارە لە مێژوی هێزی دەریایی ئەمریکادا لێرە کاری پێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارکردنی کەشتییە ئەمریکییەکە لە ئاوەکانی ئوسترالیادا ڕەنگدانەوەی پابەندبونی هاوبەشمانە بۆ پابەندبون بەو فەرمانەی کە لەسەر بنەمای یاساکانە.
ماوەی دوو ساڵە مانۆڕە سەربازییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئوسترالیا کە وەک نیشاندانی هێز و یەکگرتویی سەیر دەکرێت ئەنجامدەدرێن، لەکاتێکدا چین زیاتر دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەی هیندستان و زەریای هێمن چەسپاندووە.
هاوکات لە ماوەی دوو هەفتەدا لە شوێنە جیاوازەکانی سەرتاسەری ئوسترالیا مانۆڕی سەربازی بەڕێوەدەچێت، شەڕی زەمینی و ئاسمانی ھاوشێوەکراوە و جگە لە ئوسترالیا و ئەمریکا، سەربازانی کەنەدا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، ئەندەنوسیا، ژاپۆن، نیوزلاندا، کۆریای باشور، تۆنگا و بریتانیا بەشداری دەکەن.