پاریس سانجێرمان بڕیارێکی توندی سەبارەت بە مباپێ دەدات

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی  بڕیارێکی توندی دا بەرامبەر بە ئەسترە بەتوانەکەی کیلیان مباپێ، ئەویش بە دورخستنەوەی لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا.

دوای ئەوەی کیلیان مباپێ رایگەیاند، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ ناکاتەوە، لە دوای ساڵی 2024، شەڕ لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا دەستیپێکرد و خواستی سان جێرمان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی مباپێ لانیکەم تا ساڵی 2025 ئاشکرا دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، یانە فەڕەنسییەکە دورخستنەوەی کیلیان مباپێی لە گەشتەکەی بۆ کۆریای باشور و ژاپۆن راگەیاند، لە بڕیارێکدا کە بە واتای ژیان دوای مباپێ دێت.

بەگوێرەی رۆژنامەنوس فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پاریس سانجێرمان کیلیان مباپێی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە کە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکات.

ئەو رۆژنامەنوسە کە تایبەتە بە هەواڵەکانی گواستنەوەی یاریزانان ئاماژەی بەوەکردووە، یانە فەڕەنسییەکە گوێ لە هەموو ئەو ئۆفەرانە دەگرێت کە پێشکەش دەکرێن، هەروەها ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو لە دوای  کیلیان مباپێ دەکات.