هەولێر-نۆرس پرێس
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق، دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی “سپایکەر”ی راگەیاند.
لە 12ی حوزەیرانی 2014، داعش هێرشی شارى تكریتی ئەنجامدا، زیاتر له 1700 قوتابی هێزى ئاسمانى عیراقیان له‌سه‌ربازگه‌ى سپایكه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرد و دواتر هه‌ندێكیان زینده به‌چاڵكران، هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر رووباری دیجله گوللـه‌باران كرد، ته‌رمه‌كانیشی فرێدرانه ناو رووباره‌كه‌وه.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بە هەوڵە بەردەوامەکان کە چەند مانگێکی خایاند، هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە ئەنجامدرا، بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و وردبینی ئەو زانیاریانەی کە پێشکەشی کرد، رۆژی هەینی 21/7/2023 هەڵاتووێکی تۆمەتبار بە تاوانی سپایکەر بەناوی عیزەت ئیبراهیم رەبیع دەستگیرکرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسی تاوانبار ماوەی نۆ ساڵە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە داوەکراوە و لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەدوایدا دەگەڕان.