پێکدادان لە نێوان لایەنێکی سەر بە تورکیا و حکومەتی سوریادا لە گوندەواری حەڵەب

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، ئەندامێکی گروپی “ئەحرار شەرقیە” کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە پێکدادانێکیاندا لە گەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریادا  لە شارۆچکەی تادف لە گوندەواری شاری ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پێکدادانەکان تا نیوەی شەو بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بووە، لە ئەنجامدا ئەندامێکی ئەحرار بریندار بووە، بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی ئەلباب.

شاری ئەلباب و گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە ساڵی 2017 ەوە لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی تورکیادایە.

ناوچەکانی بەرکەوتنی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دڵسۆز بۆ تورکیا لە ناوچەکانی ئاگربەست، پەرەسەندنی سەربازی و تۆپبارانی دوولایەنەی بەردەوام بەخۆوە دەبینن.