چارخەرەی یوسف گولو یەکێک لە سەیرانگا هەرە خوش و جوانەکانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
یەکێک لە سەیرانگە و ناوچە هەرە خۆش و سەرنج ڕاکێشەکانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان چارخەرەی یوسف گولویە کە دەکەوێتە رۆژئاوای قامشلۆ.
لەبەر تیژرەوی گەرمای هاوین هاوڵاتیانی شاری قامشلۆ و گەشتیاران ڕوو لە ناوچە و سەیرانگا فێنک و ساردەکانی ناوچەکە دەکەن دیارترینیان سەیرانگای چارخەرەی یوسف گولویە و لەوێ کۆدەبنەوە و کاتەکانیان بەسەردەبەن.
هەروەها بە سەدان خێزان لەو سەیرانگایە کۆدەبنەوە و بەیەکەوە خواردن ئامادە دەکەن و شەوەکانیشیان لەوێ بەسەردەبەن.
جێی ئاماژەیە بەهۆی جوانی و سەرنج ڕاکێشی ئەو سەیرانگایە هاوڵاتیانی شاری قامشلۆ و گەشتیاران لەوێ دەحەسێنەوە و پشوو وەردەگرن و کاتەکانیان بەسەردەبەن.