بازرگانێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

   هەولێر- نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری کەربەلا رایگەیاند، هێزەکانیان لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتەوە، بازرگانێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردوە کە 14 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە کەربەلا رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا هێزەکانیان توانیویانە یەکێک لەمەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیربکەن، کە سەرەڕای تاوانی بازرگانیکردن دەستی لەچەندین تاوانی دیکەشدا هەبووە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، ئەو بازرگانە 14 فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە هەبووە، بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر کە دیارترینیان 4ی تیرۆر و 28ی مادەی هۆشبەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەو داواکراوە رەوانەی دادگا کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان.