
لە دێرەزوور شەر و پێکدادان روویدا و بەو هۆیەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممە لە شەڕێکی چەکداری نێوان ژمارەیەک لە ئەندامانی خێڵ شارۆچکەیەکی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو ئەندامی فراکسیۆنی لایەنگری ئێران کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی قوریە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گوندەوارەکانی دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بە دۆشکە شەڕ و پێکدادانێکی توند لە نێوان ئەندامانی لیوای فاتمیونی ئەفغانی لایەنگری ئێران و کۆمەڵێک لە ئەندامانی خێڵی قورعان لە گەڕەکی بوعواد لە سەنتەری شارۆچکەی قوریە ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشدا، له ئەنجامی پێکدادانەکاندا دوو ئه ندامی لیوای فاتمیون گیانیان له دەستداوه و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات لیواکه دەیان دانیشتووی خێڵەکانی شارۆچکەکە دەستگیرکرد، بازنەی ئەمنیان دانا.