نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید کارەکانی هەڵپەسارد

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی سوتاندنی قورئانی کرد و رایگەیاند: “ئەو بێڕێزییە بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا کە فەرمانگەکە بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لە ستۆکهۆڵم هەڵپەسارد”.

هاوکات، گەرمانگەکە پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە “ئەمەشیان دژی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەی ساڵی ١٩٦١ی ڤیەننایە”.