دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەکێتیی ئەوروپا هەندێک سزای نوێی بەسەر ڕژێمی ئێراندا سەپاند بە هۆی پێداویستییە سەربازییەکانی ئێران بۆ ڕوسیا و سوریا.
دووبارە سەپاندنی ئەم گەمارۆیە دژ بە ئێران لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا هاتووە کە ئەمڕۆ لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
جۆزێپ بۆرێل کۆمیساری کاروباری دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوە ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی میکانیزمێکی نوێ بۆ سزادانی ئێران بەهۆی دابینکردنی پێداویستی سەربازی بۆ ڕوسیا و سوریا.
ساڵانێکە وڵاتانی ئەوروپا سزای زۆریان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، سزاکانیش بە سەر کەسایەتی و فەرماندەکانی سەربازی و بەرپرسە باڵاکان بووە.