لیژنەیەک لە ژێر ناوی “کوشتنی منداڵان راگرن” داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، چوارشەممە، لیژنەی “منداڵانی شلێر” لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتیدا، داوای کرد تورکیا بە ئامانجگرتنی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەئامانجگرتنی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان “ڕۆژانە و بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە ڕوودەدات و ئەوانیش هیچ ناکەن”
ئه‌مه‌ش له كاتی راگه‌یه‌ندراوێكدا هات كه لیژنه‌كه له كامپی سه‌رێكانی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، رایانگەیاند.
وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو فڕۆكه بێفڕۆكهوانەی توركیا كه ئۆتۆمبێلێكی له گەڕەکی پیشه‌سازی شاری قامیشلۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا دوو منداڵ شەهید بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، لیژنه‌كه دەڵێ، “به‌سه كوشتنی منداڵان”، داوای راگرتنی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ده‌كات كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات.
لیژنەکە بۆردومانەکەی تورکیای بۆ سەر تل رەفعەت لە گوندەواری باکووری حەلەب وەبیر هێنایەوە کە لە ئەنجامدا 6 منداڵ برینداربوون، پێش ئەوەش کۆمەڵکوژییەک لە نزیک هەمان شوێن ڕوویدا و بەهۆیەوە 6 منداڵ شەهید کران لە کاتێکدا سەرقاڵی یاری کردن بوون.
بە وتەی جولیا خلۆ، کارگێڕی لیژنەکە، لیژنەی شلێر ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و ئامانجی پاراستنی مافی منداڵانە و کاردەکات بۆ دامەزراندنی نوسینگەکانیان لە کامپەکاندا بۆ خزمەتکردن بەم مەبەستە.