وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوا له سوناک ده کات لە پۆستەکەیدا بیهێڵێتەوە و وەک وەزیری بەرگری دانەنرێت

هەولێر – نۆرس پرێس

جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، داوای لە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد پۆستەکەی جێنەهێڵێت و لە کاتی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کابینەکەیدا وەک وەزیری بەرگری دانەنرێت.

کلیڤەرلی لە کۆڕێکی ئەمنیدا کە لەلایەن پەیمانگای ئاسپێنەوە ڕێکخرابوو، گوتی: “ئەگەر کەسێک لە بەریتانیا چاودێری بکات، گوێی لێبگرێت، بەتایبەتی تۆ، سەرۆکوەزیران، بەڕاستی دەمەوێت لەو شوێنە بمێنمەوە کە تێیدام و کارەکەم خۆشدەوێت”.

پێشتر میدیاکانی بەریتانیا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە باڵاکان بڵاویانکردەوە کە ڕەنگە کلیڤەرلی جێگەی بن واڵاس بگرێتەوە وەک وەزیری بەرگری، دوای ئەوەی ڕیاری خانەنشینبوونی لە پۆستەکەی و سیاسەتەکەی ڕاگەیاند.