ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەی قامیشلۆوە گیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە
قامیشلۆ-نۆرس پرێس
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی عامودەی رۆژئاوای قامیشلۆ بۆ چوار کەس بەرزبووەوە، دوای گیانلەدەستدانی باوک و باپیرە بریندارەکە، جگە لەو دوو خوشک و برایەی کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بۆ نۆرس پرێس، رۆژی چوارشەممە، 19ی تەمموزی 2023، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە ماڵەکەیان لە عامودا، بەهۆی تەقینەوەی تانکی سووتەمەنی، دوو منداڵ گیانیانلەدەستدا و دایک و باوکیان برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کە رووداوەکە ڕوویدا، ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە بەپەلە چوونەتە شوێنی رووداوەکە. ماڵەکە بە تەواوی سووتاوە.