هەولێر – نۆرس پرێس
چوارشەممەی رابردوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵی دانا.
لە ساڵی 2019 دا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا پلانی پرۆژەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ دابنێت، دوای ئەوەی بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” وێران کرا.
لە راگەێنراوێکی نووسینگەی کازمیدا هاتووە، کەوا بەردی بناغەی ئاوەدانکردنەوەی فڕۆکەخانەکەی داناوە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی وادەی تەواوبوونی پڕۆژەکە بخاتەڕوو.
بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ناوخۆی نەینەوا، ئەگەری زۆرە لەماوەی ساڵێکدا کاری نۆژەنکردنەوەکەی تەواو بکرێت.
فڕۆکەخانەکە 5 کم لە باشوورەوە لە ناوەندی شاری موسڵەوە دوورە،موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوایە و دووهەم گەورەترین شاری عێراقە دوای بەغدای پایتەخت.
دروستكردنی فڕۆكهخانهكه دهگهڕێتهوه بۆ سهردهمی ئینگلیز له ساڵی 1920 دا، ساڵی 2003 كرایه بنكهیهكی سهربازی ئهمریكا، دواتر فڕۆكهخانهكه له ساڵی 2008 دا كرایهوه بهڕووی گەشتی مەدەنی ئاسمانیدا.
ساڵی 2014 بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ لەلایەن داعشەوە كارەكانی فڕۆكەخانەكە وەستا و لە 2017-شدا كۆنتڕۆڵكرایەوە، بەڵام فڕۆكەخانەكە هاوشێوەی شوێنەکانی تری موسڵ بەتەواوی خاپوور بووبوو.