بایدن لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی باس لە پەرەسەندنی پەیوەندی نێوان ئێران و رووسیا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە، 18ی تەمموزی 2023، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەکەی، ئیسحاق هێرزۆگ، باسیان لە پەرەسەندنی پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوان ئێران و رووسیا کرد، هەروەها پێداگرییان لەسەر ڕێگریکردن لە تاران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی کرد.

بایدن لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سپی میوانداری هێرزۆگی کرد و سەرەڕای سڵاوی گەرمی نێوان هەردوو سەرکردە، دیدارەکە دووبەرەکیی نەشاردەوە لەسەر هەوڵە مشتومڕاوییەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ چاکسازی لە سیستەمی دادگا و فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی جولەکەکان لە فەڵەستین.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، جگە لە پاکێجێک لە پرس و دۆسیەی ناوچەیی، بایدن جەختی لەسەر ئیرادەی واشنتۆن کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی تاران چەکی ئەتۆمی.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، بەرپرسێکی بەرگری پنتاگۆن قسەی بۆ میدیاکانی ئەمریکا کرد سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی رووسیا، کە لە مانگی ئازارەوە لە خێرایی و دەستدرێژییەکاندا پەرەی سەندووە و وەک خۆی دەڵێت، لە پەرەسەندنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان مۆسکۆوە سەرچاوە دەگرێت، تاران و حکومەتی سوریا هەوڵی فشارخستنە سەر ئەمریکا بدەن بۆ ئەوەی سوریا بەجێبهێڵن.

کۆشکی سپی باسی لەوەش کرد کە هەردوو سەرکردە باسیان لە پەرەسەندنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران کردووە.

بادین ئاماژەی بە توانای

 دیپلۆماسی ناوچەیی کرد کە بووە هۆی فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی.