هیندستان و ئیندۆنیزا بڕیاریاندا مامەڵە بازرگانییەکان بە دراوی ناوخۆیی وڵاتەکانیانەوە ئەنجامبدەن
هەولێر – نۆرس پرێس
هیندستان لە رێککەوتنەکانى بۆ دەستبەردابوونى دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکانیدا بەردەوامە و لەگەڵ ئیندۆنیزا بڕیاریانداوە بە دراوى ناوخۆیی مامەڵە بکەن.
پاش رێککەوتنى لەگەڵ ئیمارات، هیندستان لێکتێگەیشتنێکى دیکەى لەگەڵ ئیندۆنیزیا واژوو کردووە، بۆ ئەوەى مامەڵەکانى نێوانیان بە دراوى روپیەى هیندى و روپیەى ئیندۆزى بکەن.
بەکارهێنانى دراوى نیشتمانى، ئەو مامەڵە بازرگانییانە دەگرێتەوە کە لەنێوان هەردوو وڵاتەکە هەیە و پاکتاوکردنى ئەو مامەڵانەشی کە هەن.
هۆکارى دەستبەرداربوونى دۆلار، دەگەڕێندرێتەوە بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان، چونکە گۆڕینى دۆلار بە دراوى ناوخۆیی باجى دەچێتە سەر.