قامشلۆ – نۆرس پرێس
لیرەی سوری بەردەوامە لە داڕمان و لەدەستدانی بەهاکەی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە تا ئەم ساتەوەختە.
بەپێی ئاڵۆگۆڕی دراوەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامشلۆ 11 هەزار و 200 لیرە بۆ فرۆشتن و 11 هەزار لیرە بۆ کڕین و بەرامبەر یۆرۆش 12 هەزار و 50 لیرە بۆ فرۆشتن، و 11 هەزار و 950 لیرە بۆ کڕین.
هەروەها نرخی زێڕیش بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) گەیشتە 625 هەزار لیرەی سوری.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی سوریا لە بولیتینی حەواڵە و ئاڵوگۆڕدا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە 9 هەزار و 500 لیرە بۆ 9 هەزار و 900 لیرە بەرزبوەتەوە.
لە سوریا تێچووی زۆرینەی کاڵا و کەرەستەکان بە ڕێژەی 20% بەرزبووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خێرای دۆلار.