ڕێژەی گیان لەدەستدانی منداڵان لەڕێگەی کۆچی نایاسایدا لەزیاد بووندایە
هەولێر – نۆرس پرێس
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو منداڵانەی لە دەریای ناوەڕاستدا لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، دوو هێندە زیادیکردووە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا 289 منداڵ لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.ئەم ژمارەیە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیاریەکان، ئەم ئامارەی شەش مانگی یەکەم زۆر زیاتر لە چاو ساڵانی ڕابردوو، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم ئامارە تەنها ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە تەرمەکانیان دۆزراوەتە ،چونکە زۆرێک لە کەشتی نوقمبووەکان لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەرو شوێن بوویان هەیە ڕێژەیەکی زۆریشی منداڵن بۆیە تۆماریان ناکەن.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای دەکات، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، مەزەندە دەکەرێت 11 هەزار و 600 منداڵ لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە. هەر بۆیە گیان لەدەستدانی منداڵان لەدەریای ناوەڕاستدا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادیکردووە.
هەروەها لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2023، سێ هەزار و 300 منداڵی دەریای ناوەراستیان بڕیوە، واتە 71%ی سەرجەم ئەو منداڵانەیەکە لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە دەگەنە ئەورووپا ئەم ژمارەیە سێ هێندەیە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.