کەشناسی سوریا: شەپۆلێکی نوێی گەرما لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەڕێوەیە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بڵاوکراوەی ئەمڕۆیدا، شەپۆلێکی گەرمای پێشبینیکراوی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەش و هەوای هاوین زۆر گەرم دەبێت.

پلەکانی گەرما لە رێژە ئاساییەکانی خۆی زیاتر بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی 3 بۆ 6 پلەی سەدی.

کەشناسی ئاماژەیان بەوە کردووە کە کەش و هەوا بەگشتی گەرم و ساف دەبێت و هەوری زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و دوورگەکە و بادییە دروست دەبێت.

با لە ناوچەکانی کەنار دەریاکان بەرەو باشووری رۆژئاوا و لە ناوچەکانی دیکەی بەرەو رۆژئاوا بۆ باکووری رۆژئاوا دەبێت، لە نێوان سووک و مامناوەندا، لەگەڵ بای چالاکی ناوبەناو کە تۆز و خۆڵ لە ناوچە ناوخۆییەکانەوە بەرز دەکاتەوە و شەپۆلی دەریا سووک دەبێت.

هەروەها هۆشداریدا لە بەرکەوتنی راستەوخۆی خۆر لە کاتی لوتکەی گەرمادا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر