فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی بە شێوەیەکی مەترسیدار لە نزیک فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەسەر ئاسمانی سوریادا دەفڕێت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، فرۆکەیەکی جەنگی رووسی له ئاسمانی سووریا نزیک له فرۆکەیەکی ئەمریکی فریوه و به ژیانی سەرنشینانی فرۆکەکەی خستۆتە مەترسییەوە.
ئەو بەرپرسانە بەگوێرەی ئەوەی کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە، رۆژی سێشەممە رایانگەیاندووە، رووداوەکە کە یەکشەممەی رابردوو روویدا، پەرەسەندنێکی گەورە بووە لە زنجیرەیەک رووبەرووبوونەوەی فرۆکەکانی ئەمریکا و رووسیا لە سووریا لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا.
راپۆرتە وەرگیراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە راگرتنی فرۆکەی سو-35ی رووسی رێگری لە توانای تیمی ئەمریکی کرد بۆ بەرێوەبردنی فرۆکەکانی MC-12 بە سەلامەتی و بە ئاستێکی نوێی رەفتاری ناپارێزراو وەسفیان کردووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی رووداوێک یان لەدەستدانی ژیان.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، فرۆکەی MC-12 کە فرۆکەیەکی دوو تۆربۆپرۆپییە و بە شێوەیەکی رۆتینی لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە بەکاردەهێندرێت، ئەم فرۆکەیە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا بەکاردەهێندرێت.
لە چەند هەفتەی رابردوودا فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا چەندین جار فرۆکەی بێفرۆکەوانی MQ-9ی ئەمریکییان هەراسان کردووە، بەڵام دوایین رووداو نیگەرانی لێکەوتەوە، چونکە ژیانی ئەمریکیەکانی خستووەتە مەترسییەوە.
ئەو بەرپرسانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرابکرێت، ئاماژەیان بەوە نەکردووە، کە فرۆکە رووسیەکە چەندە لە فرۆکە جەنگیەکەی ئەمریکا نزیکبووە.
لە دوو هەفتەی رابردوودا فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا بەشێوەیەکی مەترسیدار لە نزیک فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئەمریکی MQ-9 Reapers فریون و فرۆکەی بێفرۆکەوانیان تەقاندووە و فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ناچارکردووە مانۆری خۆدزینەوە ئەنجام بدەن، چونکە فرۆکەکە مەبەستی کوشتنی ئوسامە ئەلموهاجیر سەرکردەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بووە “داعش”.
لە لێدوانێکی پێشووی بەرپرسێکی باڵای بەرگری لە پنتاگۆن، باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لە کۆمەڵێک بژاردەی سەربازی دەکۆڵێتەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی زیادبوونی “دەستدرێژی رووسیا” لە ئاسمانەکاندا بەسەر سوریادا، ئەمەش هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی “داعش” ئاڵۆزتر کردووە.