سەرۆکی رووسیا بەڵێن دەدات کە وەڵامی هەبێت بۆ هێرشەکانی پردی کریمیا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بەڵێنیدا، وەڵامی هەبێت بۆ هێرشەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر پردی کریمیا، هەروەها ناڕەزایی قوڵی خۆی دەربڕی، لە یەکەم لێدوانەکانیدا سەبارەت بەو تەقینەوانەی کە پردی کیرتشیان هەژاند، کە ناوچە وشکانیەکانی رووسیا بە نیمچە دوورگەی کریمیاوە دەبەستێتەوە .

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی رووسیا، بەرەبەیانی دوێنێ پردی کیرتش کە وشکانی رووسیا بە نیمچەدورگەی کریمیاوە دەبەستێتەوە، لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

پوتین گوتیشی “پردی کریمیا رووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بووەتەوە، رووسیاش وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە و وەزارەتی بەرگریش کۆمەڵێک بژاردە ئامادە دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئۆکرانیا، پردی کریمیا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها فەرمانی کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی وردی دەرکردووە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر پردی کریمیا، جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێشنیارێکی جددی دەوێت سەبارەت بە دڵنیابوون لە سەلامەتی بەزاندنی پردی کریمیا”.

هەروەها پوتین رێنماییشی کرد کە لە زووترین کاتدا جموجۆڵ لەسەر پردەکە دەستپێبکاتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی