دوو ئەندامی داعش لە عێراق دەستگیرکران

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمرۆ دووشەممە، 17ی تەمموزی 2023، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی دوو ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە نزیک بەغدای پایتەخت راگەیاند.

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، “بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی، دوو بۆسەی ورد و درشت لە باکور و باشووری بەغدا دانراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو بۆسەیە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو ئەندامەکەی داعش کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون بەگوێرە٣ی برگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوو ئەندامە دەستگیرکراوەکە لە مەیدان و بە شێوەیەکی یاسایی رادەستی لایەنی داواکار کراون.