سوید دڵنیای دهداته بهڕێوبهرایهتی خۆسەر کە هەڵوێستی بەرامبەر بە ڕۆژئاوای كوردستان “ناگۆڕێت”.
رهقه – نۆرس پرێس
شیار عەلی نوێنەری بهڕێوبهرایهتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە سوید رایگەیاند، پارتی دەسەڵاتدار لە سوید پێی راگەیاندون کە هەڵوێستی سوید بەرامبەر بە ڕۆژئاوای كوردستان “ناگۆڕێت”.
سێشەممەی ڕابردو پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان تورکیا و سوید و فینلاند بۆ پەیوەستبوونی ئەو دو وڵاته بە هاوپەیمانێتییەکە ڕاگەیاند، کە تورکیا لە مانگی ئایاری ڕابردوەوە ئهو دو وڵاتهی رهت دهكردهوه بهبیانوی ئهوهی پشتیوانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکێتی دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل دەکەن.
عەلی لە رێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا به نۆرس پرێسی رایگەیاند، كۆبونەوەكانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە، سوبهش لەگەڵ شاندێكی حكومەتی سوید كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین ڕێكهوتنهكان لەگەڵ توركیا.
دوێنێ، چوارشەممە، حەسەن محەمەد عەلی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (ئەسەدە) بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەوان لە پەیوەندیدان لەگەڵ فینلاند و سوید بۆ تێگەیشتن لە واقیعی ڕێککەوتنی ئەم دوایهیان لەگەڵ تورکیا.
عەلی لە سهر زاری بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتداری سوید بڵاویکردەوە، “ئەردۆغان بە پێی ئارەزووەکانی خۆی سەیری سیاسەتی سوید لە سوریا دەکات”.
راشیگەیاند، ئەردۆگان چەندین جار هەوڵی داوە یەكینەكانی پاراستنی گەل و پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا، بخاتە نێو لیستی تیرۆری نێودەوڵەتییەوە، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی داوە رەزامەندی نێودەوڵەتی وەربگرێت بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی له ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام بەدەستی نەهێناوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، سوید وڵاتێكه كه میراتێكی مرۆیی ههیه و پشتیوانی له مافهكانی مرۆڤ دهكات له جیهاندا، ههروهها ئاسان نییه لهسهر داوای ئهردۆگان واز له بۆجونی خۆی بهێنێت، پشتیوانی سوید تهنها بۆ كورد له سوریا نهبوه، بهڵكو پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئۆکرانیاش بە هەمان شێوە دهربڕی.