سایلۆکانی قامشلۆ زیاتر لە 80 هەزار تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی ناوەندیی سایلۆکانی قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 80 هەزار تۆن گەنمیان پێگەیشتووە.
عامر ئەلشەرقات، بەرپرسی سایلۆکانی قامشلۆ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بڕی ئەو گەنمەی لە جووتیارانەوە وەرگیراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 80 هەزار تۆن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بڕێک بەتاڵیی لە توانای عەمبارکردندا هەبووە بۆ ئەوەی بە تەواوی سایلۆکان پڕبکرێتەوە، بە گوتەی ناوبراو.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، سایلۆکان توانای هەڵگرتن و عەمبارکردنی 85 بۆ 90 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمیان هەیە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، چیدیکە سایلۆکانی قامشلۆ گەنم لە جووتیاران وەرناگرن، بەڵکو دەنێردرێت بۆ سایلۆکانی تری ناوچەکە کە هێشتا توانای عەمبارکردنیان هەیە.