دیداری هونه‌ری ئەزمەڕ بەبەشداری هونەرمەندانی کورد و عەرەب لە هەولێر بەڕێوەچوو
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، له شاری هه‌ولێری پایتەختی هه‌رێمی كوردستان، دووەمین دیداری رۆشنبیری و هونەری ئەزمەڕ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەبەشداری هونەرمەندانی کورد و عەرەب ساز كرا.
له‌و دیداره‌دا چەند هونەرێکی جیاوازی وه‌ك شێوەکاری، گۆرانی، شانۆ و پەیکەرتاشی نمايش كران, ئامانجیش لە بەڕێوەچوونی دیدارەکە نزیکبوونەوە و گرێدانی ژووانێکی هونەرییە لە نێوان هونەرمەندانی کورد و عەرەب, تا له داهاتوودا هونەریی هاوبەشە پێشكه‌ش بكه‌ن.
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان هیوا سوعاد، به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌م جۆره دیدارانه واده‌كات یه‌كتر ناسین له نێوان هونه‌رمه‌ندان دروست ببێت و سود له هونه‌ری یه‌كتری وه‌رده‌گرن،
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب له‌م جۆره دیدارانه‌دا سودی هه‌یه تا هه‌ردوولا شاره‌زای هونه‌ری یه‌كتری ده‌بن، له ئالوگۆڕكردنی شاره‌زایی هونه‌ری و شێوازی كاركردن.
به‌هار شێروانی، مامۆستای هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شداری له‌م دیداره‌دا كرد ڕایگه‌یاند، به‌تابلۆیه‌ك به‌شداریم له پێشه‌نگای هونه‌ری كورد و عه‌ره‌ب كرد.
راشیگه‌یاند ئه‌وه دوه‌مین ساڵمه كه به‌شداری ده‌كه‌م،هیوادارم بتوانین زیاتر لێكنزیك بونه‌وه و گفتزگۆ له نێوان هونه‌رمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب دروست بكرێت.
شێوه‌كاری عه‌ره‌ب ساره خالید، رایگه‌یاند، “له به‌غداوه هاتومه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌م پێشانگایه بكه‌م، به تابلۆیه‌ك به‌شداریم كردووه، و هیوادارم له داهاتوودا لتوانم تابلۆی زیاتر نمایش بكه‌م، به‌دڵنیایه‌وه پێشا‌نگای هاوبه‌ش لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان هونه‌رمه‌ندان دروست ده‌كات”.