سێ وڵات و “داعش” .. سەرنجی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەولێر – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە چین، رووسیا و ئێران، جگە لە هەرەشەکانی “گرووپە توندرەوەکان” بە ئاماژەدان بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”، هێشتا لە جێی سەرنجی سەرکردایەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدان ، بەتایبەت لە سوریا.

ئەو بەرپرسە کە ناوی نەهێنراوە، لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ماڵپەری پنتاگۆن بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەو وڵاتانەی هەڵکەوتوون لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا “بۆ ستراتیژی بەرگری نیشتمانی لە جیهانی کێبرکێی ستراتیژیدا بە گرنگ دەمێننەوە”، جەختی لەوە کردەوە واشنتۆن وەک “باشترین هاوبەش” بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

لە دیوی پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ شکستپێهێنانی داعش، ئەو بەرپرسە دەڵێت، “رووسیا پاڵپشتی رژێمی ئەسەد دەکات، کە چەکی کیمیایی دژی خەڵک بەکارهێناوە”.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتی، کاردەکات بۆ “پاراستنی کاریگەری لە هەمان کاتدا پاراستنی سەلامەتی هێزەکانمان لەسەر زەوی و کاردەکات بۆ شکستی هەمیشەیی داعش”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسە ئەمریکییەکە، چین کار بۆ  دارشتنی ژینگەی ستراتیجی لە بەرژەوەندی خۆی دەکات، بەو پێیەی پەکین بەرژەوەندی ئابووری گەورەی لە کەنداوی فارس هەیە، نزیکەی 50%ی نەوتەکەی لە ناوچەکە وەردەگرێت و زیاتر لە 30%ی ئەو گازە سروشتییەی کە بەکاریدەهێنێت.

سەبارەت بە رووسیاش، بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن، بە “شێوەیەکی ناپرۆفیشناڵ و مەترسیدار، بەتایبەت لە ئاسماندا” هەڵسوکەوت دەکات.

  ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی رووسیا بۆ ئاستەنگکردنی ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانانەی کە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی دژی “داعش” دەکەن جێگەی نیگەرانییە، بەو پێیەی رووسیا پرۆتۆکۆلی ناکۆکی لە سوریا پێشێل دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە هەینی رابردوو، میدیا ئەمریکییەکان بە گێرانەوەی ئەوەی کە بە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) وەسفی کردووە، هۆشدارییان داوە لە پەرەسەندنی “دەستدرێژی” رووسیا و پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لە سوریا، ئاماژەیە بۆ ئەوە واشنتۆن لێکۆڵینەوە لە بژاردەکان دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کردارانە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە بارەی ئێرانەوە باسی لەوە کرد کە (ئێران) و “رێکخراوە توندرەوەکان” مەترسی لەسەر ناوچەکە دروستدەکەن تا ئەو ئاستەی کە تاران و “تیرۆر”ی بە بەربەست لە بەردەم ستراتیژی بەرگری نەتەوەیی ئەمریکا دروستکردووە.