هه‌سه‌ده ئاماری ئامانجگرتنی باكوری قامشلۆی له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یاند
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، بەهۆی درۆنەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قامشلۆ، 4 شەڕڤانی هێزەکانی پاراستنی خۆسەری شەهیدبون و سێ شەڕڤانی تریش برینداربون.
هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتنی سنوری له‌گه‌ڵ توركیا، له دیرباسیهو عامودا تا قامشلۆ و ترپه سپی، له دوێنێوه به چڕی له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌كرێته ئامانج.
ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئامانج له چڕكردنه‌وه‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه، “بڵاوەکردنی ترس و بیم و ناسەقامگیرییه له نێوان هاوڵاتیانی سیڤیلدا”.
به‌پێی ناوه‌نده‌كه، له كاتێكی دواتردا ناوی ئه‌و هاوڵاتیانه راده‌گه‌یه‌نن، كه به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیاوه گیانیان له ده‌ستداوه.
له كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ره‌حمه له قامشلۆ به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، 7 هاوڵاتی سیڤیل به برینداری گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
به هه‌مان شێوه ژنێك برینداربوه‌و كچۆڵهكهشی له گوندی شهلومییه له گونده‌واری ترپه‌سپی گیانی له ده‌ستداوه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی.
هه‌ر به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیاوه، له گوندی ته‌ل شه‌عیر له رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ، منداڵێك به‌ناوی “كه‌وسه‌ر نایف”، ته‌مه‌ن 9 ساڵ برینداربوه‌و بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قامشلۆ گوازراوه‌ته‌وه‌و نازانرێت دۆخی ته‌ندروستی چۆنه.
به هه‌مان شێوه جوتیارێكی سی ساڵ پارچه به‌ر ده‌ستی كه‌وتوه له‌كاتێكدا له زه‌وییه‌كه‌ی خۆی له باكوری عامودا سه‌رقاڵی كاركردن بوه.
هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماری قوربانییه‌كانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی توركیاوه نازانرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه تۆپبارانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.