وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان: 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند:” ئەمڕۆ پڕۆسەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەكۆتاهات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە:” پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان كۆتاییهات و توانیمان 500 هەزار تۆن گەنم وەربگرین، هەرچەندە بڕی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان دیاریكراو بوو، دڵنیاشین ئێمە زیاتر لەو بڕەمان هەیە”.

 باسی لەوەشكردووە:” لە دەستپێكی رۆژەكانی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، بڕیاربوو 200 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەبگیرێت، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان توانی ئەو بڕە بۆ 500 هەزار تۆن زیادبكات”.

جەختی لەوەشكردووە:” كۆی پارەی ئەو بڕە گەنمەی وەرگیراوە، 400 ملیار دینارە، تا ئێستا 80 ملیاری دراوە، كە بەهۆی گفتوگۆكانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا و دواتر ئەو پارە دەخرێتە سەر حیساب و ئێمەش لە رێگەی سایلۆكانەوە دابەشی سەر برا جووتیارەكان دەكەین”.