ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 رەوانەی ناوچەی كەنداو دەكات
هەولێر-نۆرس پرێس
بەرپرسێكی سەربازی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەمریكا فڕۆكەی ئێف 16 بۆ دابینكردنی ڕووپۆشی ئاسمانی بۆ كەشتییەكانی گەرووی هورمز و ڕێگریكردن لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن ئێرانەوە، ڕەوانەی ناوچەی كەنداو دەكات.
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئاماژەی بەزیادبوونی هەماهەنگییەكانی نێوان ئێران و سووریاو رووسیای کرد، تا ئەمریكییەكان ناچار بكەن واز لەخاڵەكانی چڕبوونەوەیان لە سووریا بهێنن.
ئەو بەرپرسە سەربازییە دووپاتی كردووەتەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی شەڕی داعشدا بەردەوام دەبن لە فڕین بەسەر ئاسمانی سوریادا.
بەگوێرەی وتەبێژی پنتاگۆن کە بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاندووە، كردەوەكانی فڕۆكەوانی ڕووسیا لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، كردنە ئامانجی سەركردەكانی داعش قورستر كردووە.