له 50 سه‌عاتی رابوردو، توركیا هێرشێكی به‌په‌روای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
له ماوه‌ی 50 سه‌عاتی رابوردودا توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانیان به ئامانج گرتوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه تۆپبارانی گونده‌كانی قامشلۆ تا گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب-یان كرد.
باكوری حه‌سه‌كه
به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان، له ئاسمانی هێڵی به یه‌كگه‌یشتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) و هێزه‌كانی توركیا له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابوردو به‌شێوه‌یه‌كی چڕ فڕۆكه روسییه‌كان فڕینیان ده‌ستپێكردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر به نۆرس پرێس-ی وت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توركیا گونده‌كانی كوزه‌ڵێ و ته‌لـله‌بن و سه‌ڵماسه‌یان له رۆژئاوای شارۆچكه‌كه تۆپبارانكردوه‌و له ئه‌نجامدا ئیبراهیم محه‌مه‌د هه‌شی، له گوندی سه‌ڵماسه گیانی له ده‌ستداوه.
به‌ره‌بانی دوێنێ دوشه‌ممه‌ش دانیشتوانی گوندی جه‌ته‌ڵ-ی سه‌ر به دیرباسییه له باكوری حه‌سه‌كه، به ده‌نگی گولـله‌تۆپه‌كانی توركیا بێداربونه‌وه‌و تۆپبارانه‌كه تا گوندی قه‌ره‌مانییه-ی گرته‌وه.
به وته‌ی شایه‌تحاڵێك، 6 گوله‌تۆپ كه‌وتنه سنوری ئه‌و گونده‌و ئه‌وه‌ش پاڵی به دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه نا به‌ره‌و سنوری گوندی ته‌ل گه‌ڵدیش و ته‌ل حه‌سان ئاواره ببن.
دواتر به كه‌متر له سه‌عاتێك، دانیشتوانی گونده‌كانی شارۆچكه‌ی ئه‌بو راسین به‌ره‌و ده‌شتاییه‌كان ئاواره‌بون له پاش ئه‌وه‌ی توركیا به سێ موشه‌ك ناوچه‌كه‌ی به ئامانج گرت و بورجی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی تێك‌شكاند.
دو سه‌عات تێنه‌په‌ڕی، تۆپهاوێژه‌كانی توركیا به ده‌یه‌ها گوله تۆپ هه‌ردو گوندی ته‌ل له‌بن و كوزه‌ڵێ-یان له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر تۆپبارانكرد، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان ئاواره ببن.
كه‌متر له سێ سه‌عاتی دواتر، توركیا به تۆپهاوێژه‌كانی گوندی قبور قه‌راجنه‌یان له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر به ئامانج گرت.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، توركیا بۆ جاری سێیه‌م گونده‌كانی باكوری حه‌سه‌كه‌و گوندی ته‌وێڵه‌ی پڕ له دانیشتوانی نزیك له رێی نێوده‌وڵه‌تی ئێم 4 له رۆژئاوای شاره‌كه تۆپباران كرد.
به‌وپێیه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابوردو به تۆپبارانه‌كانی توركیا گیانیان له ده‌ستدا، گه‌شته 3 كه‌س و 13ش برینداربون.
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای قامشلۆ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ئاسمانی رۆژئاوای قامشلۆ، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ فڕۆكه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توركیا به‌سه‌ر گونده‌كانی عامودا فڕین پێش چه‌ند سه‌عاتێك له به ئامانجگرتنی ماڵێك له گوندی خه‌رزه له رۆژئاوای شارۆچكه‌كه.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، هێزه‌كانی توركیا به دو گوله هاوه‌ن، گوندێكی باكوری قامشلۆیان به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا 4 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو سێی تریش وه‌ك ئاماری سه‌ره‌تایی برینداربون.
هه‌ر دوێنێ توركیا گونده‌كانی ته‌لژیوان و كه‌رتۆپ-یان به دو گوله هاوه‌ن و دو گوله تۆپ له رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ به ئامانج گرت.
گونده‌كانی خانیكا به سێ گوله تۆپ، به‌تل جرنك و كه‌رامه‌ش به چوار گوله تۆپ كرانه ئامانج له گونده‌واری عامودا له رۆژئاوای قامشلۆ.
به هه‌مان شێوه توركیا له سه‌عات دونیوی نیوه‌ڕۆ، چوارده‌وری خاڵێكی سه‌ربازی سوپای سوریایان له نزیك گوندی ته‌ل حه‌مدون له گونده‌واری رۆژئاوای ناحیه‌ی عامودا له باشوری قامشلۆ به دو گوله هاوه‌ن به ئامانج گرت.
كه‌ناڵی “رۆژئاڤا”، له‌سه‌ر په‌یجی خۆی بڵاویكرده‌وه، گوله تۆپێك له نزیك ئۆتۆمۆبێلێكه‌وه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه كه راگه‌یاندنكارانی كه‌ناڵه‌كه‌ی تێدابوه‌و روماڵی تۆپبارانی توركیایان كردوه له گونده‌واری عامودا.
ناوچه‌كانی تر
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب-یش له تۆپبارانه‌كانی توركیا بێبه‌ش نه‌كراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دو گوله تۆپ ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری گوندی ئوم قورا كرا.
دوێنێش توركیا چوارده‌وری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی به ئامانج گرت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی بڵاویكرده‌وه، له گوندی جه‌دیده، له گونده‌واری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا، هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به تۆپبارانی توركیا گیانی له ده‌ستداوه.
تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی باسكران، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانی مادی به موڵك و ماڵی هاوڵاتیان گه‌یاندوه.