نرخی لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی گۆڕانکاری بەسەردا هات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە لە سەرانسەری سوریا نرخی لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ” لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 10 هەزار و 275 لیرە بۆفرۆشتن و 10 هەزار و 100 لیرە بۆ کڕین، لە ئیدلیب بە 10 هەزار و 280 لیرە فرۆشراو و 10 هەزار و 230 لیرەش کڕینی تۆمارکردووە، لە حەلەبیش نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 10 هەزار و 375 بۆ کڕین و 10 هەزار و 475 لیرەش بۆ فرۆشتن.
بەپێی ئاڵوگۆڕی فرۆشیار و کڕیارانی دراوەکان، ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕی قامشلۆ نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار 10 هەزار و 300 بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 230 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە حەسەکە گەیشتە 10 هەزار و 200 لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 350 لیرە بۆ فرۆشتن، لە ڕەقەش نرخەکە گەیشتە 10 هەزار و 300 لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 400 لیرە بۆ فرۆشتن.
بانکی ناوەندی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری بە 9 هەزار و 200 لیرە بۆ هەر دۆلارێک مامەڵەی پێوە دەکات.