داعش دەرئەنجامی ئەو هێرشانە ئاشکرادەکات کە هەفتەی ابردوو ئەنجامیداوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەرئەنجامی ئەو هێرشانەی ئاشکراکرد کە دەڵێت هەفتەی رابردوو لە سوریا و عێراق و بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا ئەنجامیداوە.

رۆژنامەی ئەلکترۆنی “ئەلنەبا” کە نزیکە لەو رێکخراوە، کە لە لیستە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکاندایە، بڵاویکردەوە، ئەندامەکانی داعش، یەک ئۆپەراسیۆنیان لە سوریا ئەنجامداوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، “هەسەدە”، کە لە ئەنجامدا بووە تەنها زیانەکانی ماددی بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژنامەی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامەکانی رێکخراوەکە سوپای عێراقیان لە باشوور و کەرکوک کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.

لە رۆژئاوای ئەفریقا، رێکخراوە توندرەوەکە کەسێکی کوشت، هاوکات سێ سەربازگەی سووتاند، لە ویلایەتی ئەفریقای ناوەراستیش باسی لە هێرشێک کرد کە لە ئەنجامدا سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لە ویلایەتی مۆزەمبیق، رێکخراوەکە باسی لە یەک ئۆپەراسیۆن کرد کە لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیانلەدەستدا کە قوربانی و بریندارەکانیشیان تێدابووە.