هەولێر – نۆرس پرێس
توێژینەوەیەکی ئەمدواییە دەریخستووە کە وەرزشکردنی بەردەوام، مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی کامبریج، بۆیان دەرکەوتووە مانەوەی جەستە بە تەندروستی و بە چالاکی دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە خۆپاراستن لە تووشبوون بە کۆرۆنا بێگومان ئەمەش دوای شیکردنەوەی زیاتر لە دەیان توێژینەوەی نێودەوڵەتی.
لەمێژە زانراوە کە چالاکی جەستەیی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کەمدەکاتەوە بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە 150 خولەک یان زیاتر لە وەرزشکردن بە شێوەیەکی مامناوەند، وەک رۆیشتن بە خێرایی یان سەماکردن، مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێژەی 11% کەمدەکاتەوە.
وەرزشکردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی و بەرزی فشاری خوێن.