مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە ھەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر – نۆرس پرێس

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 14ی تەمموزی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسای کرد.

ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی ئامادەی بوون، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

جێی ئاماژەیە کە ئەم مەراسیمە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز درابوو.