لە کەمپی مام رەشان کە تایبەتە بە پەنابەران ئاگر کەوتووەتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی لە کەمپی مام رەشان لەسنوری قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک پێنج دوکان سوتان.

بەپێی سەرچاوەیەک کە لە شاری ئاکرێ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لەو کەمپە کەوتووەتەوە، ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، لە روداوی ئاگرەکەدا هیچ زیانێکی گیانی ڕووینەداوە بەڵام زیانە مادییەکان هەبوون که ئەویش پێنج دوكان بە تەواوی كەلوپەلەكانی ناویانەوە سوتاون.

نۆرس پرێس هەوڵیدا کە هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە بزانیت بەڵام تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە.

جێی ئاماژەیە كەمی مام ڕەشان دەكەوێتە قەزای ئاكرێ و زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی ناوخۆیی تێدایە.