زێڕ گران دەبێت

هەولێر- نۆرس پرێس

نرخی زێڕ لە ڕێگادایە بۆ گەورەترین بەرزبونەوەی هەفتانەی لە مانگی نیسانەوە، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک مانگدا تۆمارکرد، لەکاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی سودی ئەمریکا کەمبووەتەوە و نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا نزمبووەتەوە.

پێوەرەکانی دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی لە مانگی نیسانی ساڵی 2022وە، ئەوەش وایکردوە زێڕ بۆ کڕیارانی دەرەوەی وڵات گران بێت.

مات سیمپسۆن، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای سیتی ئیندێکس دەڵێت، کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ بەرزبونەوەی زیاتری نرخی زێڕ، بەشێوەیەک پێدەچێت بگاتە 1985 بۆ 2000 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

لەئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بەرامبەرە بە 1957 دۆلارە و ماوەی چەند رۆژێکیشە نرخەکەی روی لە بەرزبونەوە کردووە.