سەرچاوەیەکی ئەمنی رەتی دەکاتەوە هیچ راگەیانکارێک لە رەققە کوژرابێت
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشەممە، سهرچاوهیهك له هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان، تایبەت بە نۆرس پرێس، ئهو دەنگۆیەی میدیا و ماڵپەرەکانی ڕاگەیاندنی رەتکردەوە، لهبارهی كوژرانی ڕۆژنامهنووسێك له شاری ڕهقه.
دوێنێ، دووشەممە، ماڵپەرەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکان هەواڵی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکیان لە ڕەققە بڵاوکردەوە.
لەو ماڵپەڕانەدا هەتبوو کە، “چالاکوانی مەدەنی عیماد ئەلزەکعاب لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانێکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری رەققە گیانی لەدەستداوە، ئەویش بە چەند رۆژێک دوای دەستگیرکردنی دێت لە هەڵمەتێکدا کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، چەند میدیاکار و چالاکوانانێکیان، کردە ئامانج.”
چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش هەندێک میدیای ناوخۆیی هەواڵی دەستگیرکردنی ژمارەیەک میدیاکاریان لە شاری ڕەققە بڵاوکردەوە، بەڵام نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی مەدەنی رەققە هیچ لێدوانێكی لەبارەی دەستگیركردنی ئەو راگەیاندکارانەوە نەداوە.