ئاسایشی هەولێر باندێک بە تۆمەتی “خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان” دەستگیردەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی بەتۆمەتی “هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدۆی نەشیاوی هاوڵاتیان” راگەیاند.

ئاسایشی هەولێری پایتەخت لە راگەێنراوێکدا لە روپەڕی تایبەتی خۆیان لە فەیسوبووک بڵاویانکردەوە، ” لەلایەن هێزەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە بەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت (تیکتۆک )و(تللگرام) و (فیس بوک) هەڵساون بە تۆمار کردن و بڵاو کردنەوەی گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەند هاوڵاتیەک لەهەردوو رەگەز، لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتەڤیدۆی نەشیاوی هەرکەسێک داوای بڕێک پارەیان کردوە “.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ” بەڕێگای فیس بوک هەڵساون خۆیان لەخەڵکانی بەتەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان ڕاکێشاون و گرتە ڤیدۆی نەشیاویان تۆمار کردوە و بەو هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن . ن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە هاوڵاتیان کردووە ” خۆیان بەدووربگرن لەو پەیوەندیانەی کە بە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستیان کردوە و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن تاکو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن”.