بێسەروشوێنبوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەرانی رۆژئاڤاوە لە کەناراوەکانی جەزائیر
کۆبانێ– نۆرس پرێس
دوای ئەوەی لە سێشەممەی رابردووەوە لە کەناراوەکانی “وەهران” لە جەزائیرەوە بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوتن، پەیوەندی لەگەڵ ئەو بەلەمەدا نەماوە کە کۆچبەرانی سوری و جەزائیری هەڵگرتبوو.
یەکێک لە کەسوکارەکانی بێسەروشوێنەکان بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە رۆژی هەینیەوە، پەیوەندی لەگەڵ ئەو بەلەمەدا نەماوەکە، کە شەش کۆچبەری خەڵکی کۆبانێی تێدابوو و لەناویاندا منداڵ هەیە، ئەمە جگە لە کۆچبەرە جەزائیرییەکانیش کە لە هەمان بەلەمدا بوون، دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی “وەهران”ی جەزائیرەوە بەرەو ئیسپانیا بەرێکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سێشەممەی رابردوو بەڕێکەوتووە، دوای ئەوەش هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵدا نەماوە.
بەگوێرەی قسەکەرێک بۆ نۆرس پرێس، دەسەڵاتدارانی جەزائیر هیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە و هیچیان لەبارەی چارەنووسی پەنابەرانەوە نەوتووە.
لە حەوتی تەمموزدا، تەرمی 11 کۆچبەری رۆژئاوای کوردستان، کە لە چواری حوزەیرانی رابردوودا لە کەناراوەکانی جەزائیردا خنکان، گەرێنرایەوە نەخۆشخانەی تەبەقە، لەوێشەوە گەیشتنەوە شارەکانی کۆبانێ و قامیشلۆ، لە رۆژئاڤا.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا 18 کەس لە کەناراوەکانی “وەهران” ی جەزائیر، دوای گرتنەبەری رێگای قاچاخی دەریا، بە هیوای گەیشتن بە ئەوروپا، گیانیان لەدەستدا و زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا خەڵکی کۆبانێ بوون.