بۆردومانێکی هاوەنی تورکی دەبنە هۆی گیانلەدەسدانی چوار کەس لە گوندێکی سنووری قامیشلۆ
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بۆردومانێکی تورکیادا بە دوو گولە هاوەن، چوار کەس گیانیان لەدەسدا، بۆردومانەکە شوێنێکی لە گوندێکی سنووری تورکیا و سووریا، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کردە ئامانج.
سهرچاوهیهكی سهربازی به نۆرس پرێسی راگهیاند، ئهو دوو گوله لە گوندی سیكركا، کەوتونەتە خوارەوە لە نزیک كرێكارانی تونێلهكە، لە ناوچەیەکی پشت نهخۆشخانهی کۆڤید 19 له باكووری قامیشلۆ.
شایەتحاڵێکی چاودێر کە لە شوێنەکە بووە ڕایگەیاندووە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 کەسی دیکەش برینداربوون، وەک دەرئەنجامێکی سەرەتایی، لە ئەنجامی کەوتنی یەکەم گولەوە، جگە لەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بۆردومانەکەوە ڕوویداوە.
نۆرس پرێس نەیتوانی هیچ هەواڵێک بەدەست بهێنێت سەبارەت بەوەی کە ئایا گولەی دووهەم کە نزیکەی 15 خولەک دوای تۆپی یەکەم کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و برینداری بەجێهێشتووە یان نا، ئەوە لە کاتێکدا کە ئەو شوێنەی کە تۆپی یەکەمی لێ کەوتووەبەر لە کەوتنی تۆپی دووەم، دانیشتووان تێیدا کۆبوونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا لە دوێنێوە دەستی کردووە بە بۆمبارانی توندی زۆرێک لە گوند و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.