تورکیا 22 پەنابەری سوریا دیپۆرتی ئیدلیب دەکاتەوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 22 پەنابەری سووریای، لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە دیپۆرت کردەوە ،کە لەنێویاندا ژن و منداڵەکان هەبوون، بەبێ ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان کە لە تورکیا نیشتەجێن.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەروازەی باب ئەلهەواوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دەسەڵاتدارانی تورکیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22 هاوڵاتی سوریایان لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە، لە باکووری ئیدلب دیپۆرتکردەوە، لەنێویاندا منداڵی خوار تەمەنی خوار تەمەنی 18 ساڵ و 4 ژن هەبوون، بەبێ ئەوەی ئاگاداری خێزانەکانیان بکەنەوە، کە لە تورکیا نیشتەجێن، لە دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی منداڵەکانیان”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا چاپی چاو و دەستیان لێ وەرگرتوون و سەرجەم ناسنامەکانیان بردوون، بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
دەروازەکانی باکوری سوریا رۆژانە، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سوری بەخۆوە دەبینن، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی سیستماتیکی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەدایە، دژ بەو پەنابەرە سوریانەی نیشتەجێی تورکیان کە ساڵانێکە لە بەڵای شەڕ و بارودۆخی ئەو وڵاتە هەڵهاتوون.