بۆ دووهەمجار لە چەند کاتژمێرێکدا.. دوو کۆپتەری روسی بە ئاسمانی باکووری حەسەکەدا دەفڕن

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، سێشەممە، بۆ دووهەمجار دوو کۆپتەری ڕووسی بە نزمی بەسەر شارۆچکەی درباسیە و گوندەکانی سەر بەوێدا لە باکووری حەسەکەدا، فڕین.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی سەربازی، كاتژمێر یازدە و نیوو، دوو كۆپتەرەكە لە بنكەی روسیا لە قامیشلۆوە بەرەو هێڵەكانی بەرکەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی توركیا، لە باكووری حەسەكە، بەڕێكەوتن .

ئەمەش دوای فڕینێکی چڕی فڕۆکەی چاودێری دێت بەسەر ئاسمانی گوندەکانی ” گورنک، خەرزە، خانیکی” لە ڕۆژئاوای عامودا و ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان.

کاتژمێر حەوت و نیووی سەر لە بەیانی ئەمڕۆش دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی، بە هەمان ڕێڕەودا، فڕین.

ئەمەش هاوکاتە لە گەڵ پەرەسەندنەکانی تورکیا لە گوندەکانی باکووری حەسەکە و گوندەواری قامیشلۆ.